ئيسرائيل: ره‌نگه په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د دامه‌زرێنين
K24 – هه‌ولێر:
پێشڕه‌وييه‌كانى سوپاى سووريا و به‌هێزبوونى ئه‌گه‌رى مانه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات، واى له ئيسرائيل كردووه، بير له دامه‌زراندنى په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د بكاته‌وه.
به پشتيوانى رووسيا، سوپاى به‌شار ئه‌سه‌د له باشوورى خۆرئاواى سووريادا توانى ژماره‌يه‌ك ناوچه‌ى هاوسنوورى جۆلان كۆنترۆڵ بكاته‌وه.
به گوێره‌ى رێككه‌وتنى ئاگربه‌ستى نێوان سووريا و ئيسرائيل، له ساڵى 1974دا سووريا رازى بووه هێزى سه‌ربازى له نزيك جۆلان بڵاونه‌كاته‌وه.
له ئێستادا ئيسرائيل نيگه‌رانى ئه‌وه‌يه سوپاى سووريا بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كانى هاوسنوورى جۆلان و هێزى سه‌ربازى بڵاوه پێ بكات.
دوێنێ وه‌زيرى به‌رگرى ئيسرائيل، ئه‌فيگدۆر ليبرمان سه‌ردانى جۆلانى كرد و رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر سوپاى سووريا له ناوچه هاوسنوورييه‌كان بڵاوه‌يان پێ بكرێت، وه‌ڵاممان ده‌بێت و هه‌ر سه‌ربازێكى سوورى بێته ناوچه‌ى له چه‌ك داماڵراو ژيانى ده‌خاته مه‌ترسييه‌وه.
ليبرمان دانى به‌وه‌شدا نا كه سوپاى ئه‌سه‌د ده‌يه‌وێت ناوچه‌كانى هاوسنوورى جۆلان كۆنترۆڵ بكاته‌وه.
ليبرمان به دووريشى نه‌زانى ئيسرائيل هه‌وڵى درووستكردنى په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د بدات و رايگه‌ياند، هيچ شتێك مه‌حاڵ نييه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا بڕياره ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل، بنيامين ناتانياهۆ سه‌ردانى مۆسكۆ بكات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پوتن ره‌وشى سووريا و داهاتووى به‌شار ئه‌سه‌د تاوتوێ بكات.
پێشتر بنه‌ماڵه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د، له ساڵى 2000دا له ئه‌مه‌ريكا دانووستانى راسته‌وخۆى له‌گه‌ڵ ئيسرائيل ئه‌نجامداوه و له 2008يشدا ناڕاسته‌وخۆ و له رێگه‌ى توركياوه دانووستانيان كردووه.
ئه‌و دانووستانانه ئامانج لێيان چاره‌سه‌ركردنى پرسى جۆلان بووه، كه ئيسرائيل له 1967ه‌وه داگيرى كردووه و تێياندا باس له ئه‌گه‌رى راده‌ستكردنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه به سووريا كراون.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ڕ