عێراق باجی زیاده له بازرگانانی كورد وه‌رده‌گرێت
K24 - ھەولێر
وه‌رگرتنی باجی دوو سه‌ره له بازرگانه كورده‌كان داوای ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی نۆی له به‌غداوه گرفێتێكی زۆر بۆ بازرگانه كورده‌كان دروست كردووه، به‌جۆێك حكومه‌تی به‌غدا دان به‌و باجه‌نه‌دا نانێن كه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه، له بازرگانه كورده‌كان وه‌رده‌گرێت چه‌ندین بازگه‌ی نایاسای داناوه، به بیانووی نه‌بوونی مۆڵه‌تی بازرگانی له به‌غدا، ئه‌مه‌ش وای كردوه فرۆشی كاڵاكانی بازرگانان بۆ پارێزگاكانی خوارو ناوڕاستی عێراق به‌ڕێژه‌ی 85% كه‌م بكاته‌وه.
دانوسانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ڕه‌نگه تا ئێستا زیاتر هه‌واڵ و باسی كەناڵەكانی راگه‌یاندن بێت، به‌ڵام كێشه سیاسییه‌كان به جۆرێك بازرگانه‌كانی كردووەته قوربانی، به تایبه‌ت حكوومه‌تی به‌غدا سیاسه‌تی بانێك و دوو هه‌وا به‌رامبه‌ر به بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كات، هه‌وڵده‌دات بازرگانه كورده‌كان ناچار بكات بۆ مۆڵه‌تی بازرگانی له به‌غداوه ده‌ربهێنن به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ته‌كه‌یان نەبێت، له به‌رامبه‌ردا باجێكی زۆریان لێوه‌ر ده‌گیرێت.
سه‌ید زه‌مان، یه‌كێكە له بازرگانانی هه‌ولێر كه ئالۆگۆڕێكی باشی بازرگانی هه‌یه له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی خوارو ناوه‌ڕاستی عێراق، ئەو بە كوردستان24 گوت: "ئەوەی كە ھەیە وەك پلانێكە لەسەر ھەرێمی كوردستان، ئەو بازگانەی دایان ناوە، ھەربارێكی ئێمە وەك بازرگانە كوردەكان بەوێدا بێت، باجێكی خەیاڵی لێ دەستێنن، ئەوەش بە بیانووی ئەوەیە كە مۆڵەتی بەغدامان نییە".
یەكێكی دیكە لە بازرگاناننی ھەولێر بەناوی یوسف محه‌ممه‌د، گوتی: "ئێستا لە بازگەكانی حكومەتی بەغدا بەجۆرێك مامەڵەمان لەگەڵ دەكرێت، كە ئێمە كاڵاكان بۆ وڵاتێكی دیكە ببەین، ئێمەش مەلەفی باجمان لە ھەولێرە، بەھۆی ئەو باجە زۆرەی لێمان دەستێنن، كاڵاكان نرخیان بەرزدەبێتەوە، ئەمەش بووەتە ھۆكار بۆ ئەوەی كاڵاكانمان نەفرۆشێت".
داڕشتنەوە:ھ.م