به‌ هۆى ره‌گه‌زپه‌رستييه‌وه‌ فه‌يسبووك پۆستێكى كوڕه‌ گه‌وره‌كه‌ى ناتانياهۆى سڕييه‌وه‌

به‌ هۆى ئه‌و هێرشانه‌ى كردبوونييه‌ سه‌ر موسڵمانان

K24 – هه‌ولێر:

تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك، لاپه‌ڕه‌ى سه‌ره‌كى يائير ناتانياهۆى راگرت به‌ هۆى ئه‌و هێرشانه‌ى كردبوونييه‌ سه‌ر موسڵمانان.

يائير كوڕى گه‌وره‌ى بنيامين ناتانياهۆى سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيله‌ و له‌گه‌ڵ باوكيدا ژيان به‌سه‌ر ده‌بات و پاسه‌وانى تايبه‌تى بۆ دانراوه‌.

يائير له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك نووسيى بووى: دوو چاره‌سه‌ر بۆ هێنانه‌دى ئاشتى هه‌يه‌ له‌ ئيسرائيل، ئه‌وانيش يا ئه‌وه‌تا هه‌موو جوله‌كه‌كان كۆچ بكه‌ن، يان موسڵمانه‌كان بچنه‌ ده‌ره‌وه‌، من بژارى دووه‌ميان په‌سند ده‌كه‌م.

به‌و هۆيه‌وه‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك، لاپه‌ڕه‌كه‌ى بۆ ماوه‌ى 24 كاتژمێر راگرت و پۆسته‌كه‌ى سڕييه‌وه‌.

يائير په‌ناى بۆ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر بردووه‌ و له‌وێ سڕينه‌وه‌ى پۆسته‌كه‌ى له‌ فه‌يسبووك به‌ "ديكتاتۆريه‌تى فيكر" وه‌سفكردووه‌.