رووسيا: ده‌توانين وه‌ڵامى هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ئه‌مريكا بده‌ينه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، رايگه‌ياند، مۆسكۆ تواناى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ئه‌مريكاى هه‌يه.
به‌ڕێوبه‌رى كارگێڕى له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، بۆ قه‌ده‌غه‌كردنى بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌كى ناووكى و چاودێرى به‌سه‌ر پڕچه‌ككردن، ڤلاديمێر ئيرماكۆڤ، رايگه‌ياند، "له‌م رۆژگاره‌دا هه‌موومان شاهێدى هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ى هاوسه‌نگى سه‌ربازى و ته‌كنۆلۆژى بووين له به‌رژه‌وه‌ندى رووسيادا. رووسيا ئێستا تواناى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى هه‌ر جۆره هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى سه‌ربازيى ئه‌مريكاى هه‌يه".
گوتيشى: "ئه‌فسانه‌ى هه‌ژموونى به‌ربڵاوى ئه‌مريكا كۆتايى هاتووه".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌و هه‌ژموونه له 10 ساڵ زياتر بڕى نه‌كرد. ئێستا به ته‌واوى تێكشكاوه. رووسيا پێگه‌ى خۆى به‌ده‌ستهێناوه‌ته‌وه، كه پێويستييه‌كى مێژووييه وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى ده‌سته‌به‌رى دادوه‌رى و سه‌قامگيرى له كاروبارى نێوده‌وڵه‌تى و له‌سه‌ر بنه‌ماى ياساى نێوده‌وڵه‌تى".
روونيشيكرده‌وه، "ئێستا بێت يان له داهاتوودا، ئه‌مريكاييه‌كان هه‌ر ناچار ده‌بن، گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ بكه‌ن. ئينجا تا زوو بيكه‌ن باشتره. به‌ر له‌وه‌ى هه‌موو شت له ده‌ست ده‌ربچێت".
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر