دهۆک سێ یاریزانی بەڕێکرد

بەهۆی دابەزینی ئاستیان لە قۆناخی یەکەمی خولی نایابی کوردستان

یانەی دهۆک بەفەرمی بەهۆی دابەزینی ئاستیان سێ یاریزانی یانەکەی بەڕێکرد.

یانەی دهۆک بەفەرمی رایگەیاندووە، لەسەر هەڵسەنگاندنی دەستەی راهێنەرانی یانەکەیان بڕیاریان دا بەهۆی دابەزینی ئاستیان دەستبەرداری هەریەکە لە جیهاد موحسینی بەرگریکار، سەرمەد چیا و عەبدوڵا کەیفی هێرشبەر بن، کە لە قۆناخی یەکەمی خولی نایابی کوردستان یارییان بۆ یانەکە دەکرد، یانەی دهۆک ئاشکراشیکردووە بڕیارەکەیان لە دوای هەڵسەنگاندنی دەستەی راهێنەران بووە و سووپاسی هەر سێ یاریزانەکەشیان کردووە.

دهۆک بە کۆکردنەوەی 22 خاڵ لە پلەی دووەمی خولی نایابی کوردستان دێت و لە قۆناخی یەکەم یانەکە لە کۆی 13 یاری، پێنج بردنەوە و حەوت بەرامبەربوونی بەدەستهێنا و تەنیا یارییەکی بەرامبەر گازی باکوور دۆڕاند و 17 گۆڵی کرد و 11 گۆڵی لێکرا.