له هه‌ولێر، ده‌ربه‌ندیخان، هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی 16 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له هه‌ولێر و ده‌ربه‌ندیخان و هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی 16 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرانه‌وه و هاوكات تووشبوویه‌كی دیكه تۆمار كرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایگه‌یاند، 6 كه‌سی دیكه له تووشبووانی كۆرۆنا له هه‌ولێر چاكبوونه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و كه‌سانه پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکیان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، له هه‌ولێر كۆی گشتی حاڵه‌ته‌كانی چاكبوونه‌وه گەیشتە (28) کەس.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، د.سازان ئیبراهیم بەڕێوەبەری تەندروستی قەزای دەربەندیخان رایگەیاند، 3 توشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوەو تەنها 11 توشبووی كۆرۆنا لەنەخۆشخانەكاندا ماونەتەوەو چارەسەر وەردەگرن.
بەڕێوەبەری تەندروستی دەربەندیخان راشیگەیاند، كۆی چاكبوەكانی كۆرۆنا لەقەزاكەیان گەیشتووەتە 19 كەس.
له شاری هه‌ڵه‌بجه‌ش یه‌كه‌م حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه له كۆرۆنا تۆمار كرا، هاوكات وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، منداڵێكی كوڕی ته‌مه‌ن 9 ساڵ، كه به‌ركه‌وته‌ی تووشبوویه‌كی دیكه‌یه، له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه تۆمار كراوه.
له شاری سلێمانیش، دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوبه‌ری ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، 6 حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه. به گشتی له سلێمانی 94 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه.