لوتكه‌ی پوتین و ئه‌ردوغان ریسه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌كاته‌وه خوری
K24- هه‌ولێر:
سێرگی شویگۆ، وه‌یزری به‌رگری رووسیا ئاشكرایكرد، هیچ شتێك ئه‌نجام نادرێت به‌ناوی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ئیدلب و گوتیشی: "له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ورده‌كاری ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ لایه‌نی سووری باس ده‌كرێت".
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی "رووسیا توده‌ی" له‌كۆتایی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌كه‌ی نێوان ڤلادیمێر پۆتین، سه‌رۆكی رووسیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغانی هاوتا توركه‌كه‌ی، كه تێیدا رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر درووستكردنی ناوچه‌یه‌كی راماڵراو له چه‌ك له ئیدلب راگه‌یه‌ندرا، له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووساندا له‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه واتای ئه‌وه نییه كه هیچ كرده‌یه‌كی سه‌ربازی له ئیدلب ئه‌نجام نادرێت؟ شویگۆ به "به‌ڵێ" وه‌ڵامی دایه‌وه.
هه‌روه‌ها شویگۆ گوتی: "له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا هه‌ماهه‌نگی له‌باره‌ی سه‌رجه‌م ورده‌كارییه‌كانی رێككه‌وتنی نێوان پوتین و ئه‌ردوغان له‌گه‌ڵ دیه‌مشق ده‌كرێت".
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پوتین و ئه‌ردوغان، یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن بۆ سه‌قامگیركردنی دۆخی ئیدلب له‌نێوان سێرگی شویگۆ، وه‌زیری به‌رگری رووسیا و خڵوسی ئاكار، هاوتا توركه‌كه‌ی له سوچی واژووكرا، كه كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ماوه‌ی زیاتر له 4 كاتژمێری خایاند و ته‌واوی ته‌وه‌ره‌كانی تایبه‌ت بوون به پرسی ئیدلب.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا، بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئیدلب و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن سوپای سووریاوه، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه حكوومه‌تی دیمه‌شق هێزێكی زۆر به‌ته‌واوی پێداویستی سه‌ربازییه‌وه له ده‌وروبه‌ری ئیدلب كۆكردووه‌ته‌وه و بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه چاوه‌ڕێی كاتژمێر سفریان ده‌كرد.
H.B