ڤیدیۆی نوێی کیم بڵاوكرایەوە
K24 - ھەولێر
دوای ئەوەی میدیای فەرمی كۆریا بە بڵاوكردنەوەی چەند وێنەیەكی کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور و بەشداری كردنی لە رێوڕەسمێك دڵنیایی دا لە سەلامەتی، دواتر ڤیدیۆكەشی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی میدیای كۆریا، رۆژی ھەینی 1ی ئایار، كیم جۆنگ ئون، بەشداری ئاھەنگی کردنەوەی کارگەیەکی پەینی کیمیایی کردووە لە شاری سونشۆن-ی باکووری پیۆنگ یانگ.
ئەمەش دوای ئەوەدێت لە 11ی نیسانی 2020 راگەیەندرا كە تەندروستی كیم جۆنگ ئون، لە مەترسیدایە، ھەندێك میدیاش ھەواڵی گیان لەدەستدانیان بڵاوكردەوە.