ناتۆ له‌ نزيكبوونه‌وه‌ى توركيا و رووسيا نيگه‌رانه‌

له‌ به‌رژه‌وه‌ندى توركياش نييه

K24 – هه‌ولێر:

نوێنه‌رى هه‌ميشه‌يى ئه‌مريكا له‌ په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى ناتۆ، كاى بێلى هۆچيسۆن، رايگه‌ياند، كڕينى سيستمى به‌رگرى رووسيى ئێس 400 له‌ لايه‌ن توركياوه‌ كێشه‌ بۆ ناتۆ درووستده‌كات.

هوچيسۆن به‌ رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى راگه‌ياند، ئه‌و هه‌نگاوه‌ى توركيا بووه‌ته‌ مايه‌ى نيگه‌رانى بۆ ناتۆ و ئه‌و سيستمه‌ مووشه‌كييه‌ له‌گه‌ڵ سيستمى كارپێكراوى ناتۆ يه‌كناگرێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتى: ناتۆ نزيكبوونه‌وه‌ى رووسيا و توركياى پێى خۆش نييه‌ و ئه‌و پرسه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى ناتۆ نييه‌ و هه‌روه‌ها له‌ به‌رژه‌وه‌ندى توركياش نييه‌.

له‌ 12ى سێپتێمبه‌رى رابردوودا، سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى رێككه‌وتنى كڕينى سيستمى به‌رگرى ئێس 400ى له‌گه‌ڵ رووسيا واژوو كردووه‌.