پەرلەمانتارێکی ئەوروپا دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان بە نموونەیی دەزانێت

رەخنە لە تورکیا دەگرێت

K24 – هه‌ولێر:

پەرلەمانتارێکی ئەوروپا، هەرێمی کوردستان بە تاکە هیوای دیموکراسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەزانێت.

ئاننا میراندا، ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا بە کوردستان24ی راگەیاند: "تورکیا بەھۆی قەدەغەی ھاتووچۆ، سانسۆری سەر میدیاکان و زیندانیکردنی پەرلەمانتار و سەرکردەی وەک سەڵاحەددین دەمیرتاش دیموکراسی نییە".

دەشڵێت: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تاکە ھیوایە بۆ فیدراڵیزم و سەقامگیریی دیموکراسی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست".

H.J