دانیمارك هێزه تایبه‌ته‌كه‌ی له عێراق ده‌كێشێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری دانیمارك رایگه‌یاند: "60 ئه‌ندامی هێزه تایبه‌ته‌كه‌ی له عێراق ده‌كێشێته‌وه، چونكه زۆرینه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی داعش كۆنترۆڵی كردبوون ئازاد كراوون".
وه‌زاره‌تی به‌رگری دانیمارك له‌و باره‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی هێزه تایبه‌ته‌كه قۆناغ به قۆناغ ده‌بێت و تا پاییزی ئه‌مساڵ درێژه ده‌كێشێت".
دانیمارك به نزیكه‌ی 180 سه‌رباز كه له بنكه‌ی ئاسمانی ئه‌لئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار جێگیربوون، وه‌ك به‌شێك له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كاریان پرۆسه‌ی چاودێری بووه.