نه‌وت له 50 دۆلار نزیك بووه‌ته‌وه
K24 - ھەولێر
دوای دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ نزمترین ئاست له‌ماوه‌ی 10 مانگی رابردوودا له ئێستادا رووی له هه‌ڵكشان كردووه‌ته‌وه‌و له 50 دۆلار نزیكبووه‌ته‌وه.
نرخی نه‌وت له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه رووی له هه‌ڵكشان كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته‌وه نرخی مانگی رابردووی.
له نوێترین ئاڵوگۆری بازاڕه‌كاندا نرخی نه‌وتی برێنت گه‌یشته‌وه 48 دۆلار‌و 98 سه‌نت هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش گه‌یشته‌وه 46 دۆلار‌و 44 سه‌نت، به‌مه‌ش نرخی نه‌وت به‌راورد به نزمترین نرخی هه‌فته‌ی رابردوو 3% نرخه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناوه‌ته‌وه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت هاوكاته له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی په‌مپه نه‌وتییه‌كانی ئه‌مریكا دوای 23 هه‌فته له زیادبوونی به‌رده‌وام و هاوكات خواستی كڕینی نه‌وتیش له‌لایه‌ن چینه‌وه زیادی كردووه.