ڤیدیۆی ساتی گهڕانهوهی ئهو دوو برا كوردهی لهلایهن داعشهوه رفێندرابوون
K24- ههولێر:
دوای 16 رۆژ له رفاندنیان، دوو برا لە ناوچەی داودەی سهر به دهڤهری گەرمیان لە ژێر دەستی داعش رزگاركران و بە خانەوادەكەیان شادبوونەوە.
ئەم دووبرایە بە ناوەكانی قانع و ھێمن لە لایەن چەكدارانی داعشەوە رفێندرابوون و لەبەرامبەر 70 ھەزار دۆلار داعش ئازادی كردوون.
ڕفاندنی قانع و ھێمن کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا، چونکە لە خێزانێکی ئەنفالکراو بوون و دایکیان ھەردوو کورەکەی بە دەردە سەری پێگەیاندوون, ئازادبوونیشیان کەس و کار و ھەموو ھاووڵاتیانی گەرمیانی دڵخۆش کردووە.
ماوەیەکە چەکدارانی داعش لە ناوچە جیا جیاکانی خانەقین و قەرەتەپە و دووزخورماتوو و ناوچەی داودە دەستیان بە رفاندنی ھاووڵاتیان کردووە، ئەو ھاووڵاتیانەش کە دەیانڕفێندرێن، ھەندێك جار بەپارە ئازاد دەکرێن و ھەندێك جاریش سەرباری وەرگرتنی پارە لە کەس و کاری رفێندراوەکان، بەڵام ئازاد ناکرێن و دەبنە قوربانی.
H.B