فوئاد حوسێن: بڕینی مووچه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌میندارێتی ئەنجوومەنی وەزیران نییه
K24 - ھەولێر
وه‌زیری دارایی عێراق دووپاتیی ده‌كاته‌وه بڕینی مووچه كارێكی هه‌ڵه‌یه و له ئه‌میندارێتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به هه‌ڵه خوێندنه‌وه بۆ نووسراوه‌كه كراوه.
فوئاد حوسێن، وه‌زیری دارایی عێراق له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، بڕینی مووچه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌میندارێتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران نییه، شرۆڤه‌كارانی یاسا خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یان بۆ نووسراوه‌كه كردووه.
وه‌زیری دارایی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه، كه پێشتریش هیچ كات سه‌رۆك وه‌زیران كێشه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌رجكردنی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان به گوێره‌ی یاسای بودجه نه‌بووه.
فوئاد حوسێن گوتی: "بڕیاره‌كه‌ی ئه‌میندارێتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌ڵه‌یه، چونكه بڕینی مووچه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌میندارێتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران نییه، به‌ڵكو ئه‌مه له ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیره، به‌ڵام ئه‌میندارێتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له نووسراوه‌كه‌یدا پشت به فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌به‌ستێت، كاتێك نووسراوه‌كه‌ش پشت به فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌به‌ستێت، ئه‌مه شتێكی دیكه‌یه و جیاوازه، چونكه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك وه‌زیران له ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیر زیاتره. من له باره‌ی نووسراوه‌كه قسه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران كرد، به ده‌ق پێم گوت، كاتێك ره‌شنووسی نووسراوه‌كه‌م به‌ده‌ست گه‌یشت له‌سه‌رم نووسیوه پابه‌ندبوون به یاسای بودجه و یاسای ئیداره‌ی دارایی. به‌ڵام برایان له شرۆڤه‌كارانی یاسا له ئه‌میندارێتی ئه‌نجوومه‌ن وه‌زیران، به‌شێوه‌یه‌كی دیكه خوێندنه‌وه و ته‌فسیریان بۆ نووسراوه‌كه كردووه، ده‌بێت بگه‌ین به رێككه‌وتنێك ئه‌مه ناكرێت، چونكه من وه‌زیری داراییم ده‌بێت روون بكرێته‌وه، و بزانم هه‌مووان پابه‌ندن به یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019، سه‌رۆك وه‌زیران و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و كه‌سانی دیكه‌ش هیچ كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا نه‌بووه.