ئيسرائيل: گرێبه‌ستى فرۆشتنى چه‌كى ئه‌مريكى به سعوودييه نابێته جێى نيگه‌رانيمان
K24 – هه‌ولێر:
جه‌نه‌راڵى ئيسرائيلى عامووس يه‌دلين، رايگه‌ياند، ئيسرائيل نيگه‌ران نييه له فرۆشتنى چه‌كى ئه‌مريكايى به سعووديه.
رۆژنامه‌ى هائارتسى ئيسرائيلى بڵاويكرده‌وه، ئه‌و جه‌نه‌راڵه‌ى سوپاى ئيسرائيل رايگه‌ياندووه، گرێبه‌ستى فرۆشتنى سيستمى ثادى دژه مووشه‌ك و فڕۆكه‌ى بلاك هۆكى ئه‌مريكايى به سعووديه نابنه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئيسرائيل.
گوتيشى: به‌شێك له‌و پێداويستييه سه‌ربازييانه بۆ ئه‌وه‌يه سعووديه خۆى بپارێزێت له‌و مووشه‌كانه‌ى له يه‌مه‌نه‌وه ئاراسته‌ى ده‌كرێن.
يه‌دلين هه‌روه‌ها گوتيشى: له‌و بڕوايه‌دام پێويسته له‌و گرێبه‌سته‌دا ره‌چاوى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌شى نێوان سعووديه و ئيسرائيل بكرێت، له هه‌مبه‌ر ئه‌و مه‌ترسييانه‌ى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست رووبه‌ڕووى هه‌ردوو وڵات ده‌بنه‌وه. سعوودييه‌ش ده‌وڵه‌تێكى دژ و نه‌يارى ئيسرائيل نييه له ناوچه‌كه‌دا.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شى نووسيوه: سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌وانه، ئيسرائيل چاوه‌ڕوانه ئه‌مريكا له باره‌ى ئه‌و گرێبه‌سته‌وه روونكردنه‌وه‌ى زياترى پێ بدات.