بەرهەمی کارەبا لە هەرێمی کوردستان زیاد دەکرێت

کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی زیاتر دەبن

K24- هەولێر:

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە کوردستان24ی راگەیاند، حکومەتی هەرێم بە چەند رێگایەک هەوڵی پڕکردنەوە داخوازی خەڵک و زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی دەدات.

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا گووتی، مانگی شەش بە تێکڕای گشتی 16 کاتژمێر و نیو کارەبای نیشتمانی دراوە بە هاووڵاتیان.

راشیگەیاند، هەفتەی داهاتوو یەکەی دووەمی وێستگەی خەبات دەخرێتە کار، هەروەها لە 15 مانگەوە کۆمباین سایکڵی هەولێر بۆ 150 مێگاوات زیاد دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سووتەمەنی بۆ وێستگەی گازی دهۆک زیاد دەکەن، بەمانەش کاتژمێرەکانی کارەبا زیاد دەکەن یان لانی کەم وەکو خۆی دەمێنێتەوە چونکە بەکارهێنانی کارەبا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمان زیادی کردووە.

روونیشکردەوە، هەر کیلۆوات کاتژمێرێکی کارەبا 160 دیناری عێراقی لەسەر حکومەت دەکەوێت، بەڵام بە 15 دینار دەیدەینەوە بە هاووڵاتیان.