له‌م وڵاته عه‌ره‌بییه ته‌ڵاق قه‌ده‌غه كرا
K24 - هه‌ولێر:
دادگای باڵای فه‌له‌ستین، گشتاندنێكی به‌سه‌ر ته‌واوی دادگا شه‌رعییه‌كاندا بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه به گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی، تۆماركردنی هه‌موو حاڵه‌تێكی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران "ته‌ڵاق" قه‌ده‌غه‌یه تا دوای مانگی ره‌مه‌زان.
مه‌حمود هه‌باش، راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی كاروباری ئایینی و په‌یوه‌ندییه ئیسلامییه‌كان، دادوه‌ری دادگای باڵای فه‌له‌ستین، له‌و گشتاندنه‌دا ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه، ته‌نها ئه‌و حاڵه‌تانه تۆمارده‌كرێن، كه زۆر پێویست و گرنگن.
به گوێره‌ی ئاژانسی وه‌فای فه‌له‌ستینی، ئه‌و دادوه‌ره داوای له دادوه‌ره شه‌رعییه‌كان كردووه، هه‌ر حاڵه‌تێكی جیابوونه‌وه كه تۆمارده‌كرێت، پێویسته به وردی گوێ له هه‌ردوو هاوسه‌ران بگیرێت و ئاستی پێویستی و گرنگیبوونی تۆماركردنی داواكارییه‌كه دیاری بكه‌ن، ئه‌گه‌ر هیچ بیانووێكی گرنگییان نه‌بێت، ئه‌وا داواكه‌یان تۆمار ناكرێت.
ئه‌و بڕیاره‌ش به هۆی ئه‌زموونی دادگاكانی فه‌له‌ستینه له ماوه‌ی ئه‌و مانگه‌دا له ساڵانی رابردوو، كه تێیدا هه‌ندێك له خه‌ڵك برسێتی و تینوێتی ده‌كه‌نه هۆكارێك بۆ درووستكردنی كێشه، به‌تایبه‌تیش سرووشتی رۆژووگران له رۆژانی ره‌مه‌زاندا ناجێگیرده‌بێت و بڕیاره‌كانیشی خێرا و ناهاوسه‌نگ ده‌بن.
سه‌رچاوه: SkyNews