"بازه‌كه له‌سه‌ر شانی عه‌بادی ده‌نیشێته‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
5 كوتله‌ی سیاسی عێراقی رێككه‌وتوون كه حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ جاری دووه‌م پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق وه‌ربگرێته‌وه. موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دریش بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته 9 مه‌رجی هه‌یه. به‌ڵام سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح و ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در دوو دڵه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌در هاوپه‌یمانێتی ببه‌ستێت یان نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا.
رۆژنامه‌ی جه‌ریده‌ی كوه‌یتی له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، دوای دوو هه‌فته له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه له 12/5/2018 به‌ڕێوه‌چوو، هێزه سیاسییه‌كان كارته‌كانیان خستووه‌ته سه‌ر مێز و چه‌ند سیناریۆیه‌كی جیاواز بۆ پێكھێنانی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی و ناونانی سه‌رۆكوه‌زیران نوێی عێراق هه‌یه، ئه‌وه‌ش وایكردووه هه‌موو كوتله‌كان ده‌ست به داخوازییه‌كانی خۆیانه‌وه بگرن.
رۆژنامه كوه‌یتییه‌كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسییه‌وه كه ناوی نه‌بردووه نوسیوویه‌تی "دانووستانه‌كانی پێكهێنانی كوتله‌ی زۆرینه به‌گوێره‌ی ده‌ستووره و گه‌یشتووه‌ته قۆناغێكی سه‌خت و ئاڵۆز. چونكه هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان كارته‌كانی خۆیان خستووه‌ته سه‌ر مێزی دانووستانه‌كان و چه‌ندن بژارده‌ی دیار بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه ده‌ركه‌وتووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌رفه‌ت بۆ هه‌ر كوتله‌یه‌ك فه‌راهه‌م بووه ده‌ست له داواكارییه‌كانی هه‌ڵنه‌گرێت".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت: "تا ئێستا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی نه‌سر به چانسترین كاندیده بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێته‌وه. به‌ده‌ر له‌وه‌ی شێوه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه چۆن ده‌بێت كه له په‌رله‌مان پێكدێت و پاڵپشتی ده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌یشی گوتووه: "به‌ڵام ئه‌گه‌ره‌كان به‌سه‌ر زیاتر له چه‌ند سیناریۆیه‌كیشدا كراوه‌ن".
سه‌رچاوه‌كه‌ی جه‌ریده‌ی كوه‌یتی ده‌ڵێت: "له چه‌ند كاتژمێری رابردوودا لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان سائیروونی سه‌در و نه‌سری عه‌بادی روویداوه‌و سێ قه‌واره‌ی بچو‌وكیش پاڵپشتی ده‌كه‌ن. ده‌كرێت ئه‌وه‌ش وه‌ك ره‌زامه‌ندی سه‌ره‌تایی بۆ ویلایه‌تی دووه‌می عه‌بادی لێكبدرێته‌وه، هه‌ر چه‌نده له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی حكومه‌تدا به جێبه‌جێكردنی چه‌ندین به‌ڵێن پابه‌ند ده‌كرێت و ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌یش كۆتایی نییه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "موقته‌دا سه‌در 9 خاڵی وه‌ك به‌ردی بناغه‌ی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت داناوه‌و ده‌یخاته به‌رده‌ستی عه‌بادی. ئه‌ویش (پێكهێنانی حكومه‌تێكی ته‌كنۆكراتی نیشتمانی دوور له سیستمی پشك پشكێنه، ره‌وانه‌كردنی گه‌نده‌ڵكاران بۆ به‌رده‌م دادگا، راگه‌یاندنی ستراتیژییه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاری و نه‌هێشتنی بێكاری، سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كان، ئاوڕدانه‌وه‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م زیانمه‌ندانی ده‌ستی تیرۆر، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با، به‌ڵێندان به كشاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه بیانییه‌كان، هه‌ڵسه‌نگاندنی ساڵانه بۆ پابه‌ندبوونی حكومه‌ت به به‌رنامه‌كه‌ی و ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌ببوو ئه‌وكاته له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران متمانه‌ی لێوه‌ربگیرێته‌وه).
په‌رله‌مانتارێكی عێراقیش به جه‌ریده‌ی كوه‌یتی گوتووه، ئێستا هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر دوو دڵه له هاوپه‌یمانی به‌ستن له‌گه‌ڵ سه‌در یان مالیكی و پاراستنی یه‌كڕیزی لیسته‌كه‌یان، چونكه ئه‌گه‌ر بچێته پاڵ موقته‌دا سه‌در، ئه‌وكاته گرووپی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق كه قه‌یس خه‌زعه‌لی رێبه‌رایه‌تیان ده‌كات و خاوه‌نی 15 كورسی ناو فه‌تحن، ڤیتووی ده‌بێت یان له فه‌تح ده‌كشێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، سه‌ره‌تا سه‌درییه‌كان ناوی عه‌لی ده‌وای لازم، پارێزگاری میسانیان بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران پێشنیاز كردبوو، به‌ڵام دواتر گۆڕیوویانه بۆ جه‌عفه‌ر سه‌در كه كه‌سایه‌تییه‌كی خۆشه‌ویسته له‌ناو رۆشنبیرانی عێراقدا و هه‌ندێك به سه‌یدی عه‌لمانی ناوی ده‌به‌ن چونكه كوڕی محه‌مه‌د باقر سه‌دره و ئامۆزای موقته‌دا سه‌دریشه و خاوه‌نی هزری عه‌لمانیانه‌یه و نایشارێته‌وه".
ئه‌وه‌یشی بیرهێناوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانی فه‌تح بتوانێت كوتله گه‌وره‌كه پێكبهێنێت، ئه‌وكاته ساڵح ئه‌لحه‌سناوی به‌هێزترین كاندیدیان ده‌بێت، چونكه كه‌سایه‌تییه‌كی میانڕه‌وه‌و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن و هه‌مان بارودۆخ بۆ زیاء ئه‌سه‌دییش گونجاوه.