"تره‌مپ شمشێر ده‌خاته سه‌ر ملی وه‌زیره لاوازه‌كه"
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی له ژماره‌ی رۆژی هه‌ینی 6/10/2017 تیشكی خستووه‌ته‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ریكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ. ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه باس له گرژبوونی په‌یوه‌ندی نێوان وه‌زیر و سه‌رۆك و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای زیاتره له‌سه‌ر پێشبینییه‌كان بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه یان له‌كارلادانی تیله‌رسن ده‌كرێت.
رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه ده‌ڵێت: "ئه‌وكاته‌ی ریكس تیله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له به‌هاری رابردوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك تره‌مپ چووه سعوودیه، ببووه مایه‌ی سه‌رسوڕمان كاتێك له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه سعوودیانه‌دا سه‌مای نه‌ریتی سعوودیه‌ی ده‌كرد و جلێكی سپی پۆشیبوو و شمشێرێكی به‌ده‌سته‌وه گرتبوو، ئه‌وكاته تیله‌رسن گووتی: "ئه‌وه یه‌كه‌م سه‌مای شمشێر نییه من ده‌یكه‌م".
له راستیشدا دامه‌زراندنی تیله‌رسن به وه‌زیری ده‌ره‌وه به لۆژیكی ده‌بینرا، چونكه ئه‌و وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كه‌رتی نه‌وت گرێبه‌ست و رێككه‌وتنی نه‌وتی زۆری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كانی دیكه‌ی جیهان ئه‌نجامدابوو، به‌ڵام تیله‌رسن ده‌یگووت "وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته گرنگه دیپلۆماسییه وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه، ئامانجه‌كه‌ی به‌هۆی كاركردن و بونی په‌یوه‌ندی به‌تین له‌گه‌ڵ سه‌رۆك دێته‌دی".
به‌ڵام ئێستا ئه‌و پیاوه‌ی سه‌ما و یاری به شمشێره‌كه ده‌كات، دۆناڵد تره‌مپه و شمشێره‌كه‌ی خستووه‌ته سه‌ر گه‌ردنی تیله‌رسن و ئه‌گه‌ری هه‌یه هه‌ر ساتێك بیجوڵێنێ و ملی بپه‌ڕێنێ.
چونكه په‌یوه‌ندی نێوان سه‌رۆك و وه‌زیره‌كه‌ی هێنده خراپ بووه، وای له تیله‌رسن كرد هه‌ست بكات پێویسته كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی تایبه‌ت به‌و كێشه‌یه سازبكات و ئه‌وه‌بوو رۆژی 4-10-2017 رایگه‌یاند: "هه‌رگیز بیری له ده‌ست له كاركێشانه‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه" له راستیدا ئه‌وه‌ش ئه‌و هه‌نگاوه بوو كه گومانه‌كانی له‌سه‌ر خراپی په‌یوه‌ندی نێوان وه‌زیر و سه‌رۆك زیاتر كرد و هه‌ندێك ده‌ڵێن "دوورنییه گه‌ر خۆیشی ده‌ست له كارنه‌كێشێته‌وه ئه‌وا له‌كار لاده‌درێت".
نیویۆرك تایمز ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر تیله‌رسن له پۆسته‌كه‌یشی لانه‌درێت، به‌ڵام كه‌سایه‌تییه‌كی برینداره، راستگۆیی له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه‌مبووه‌ته‌وه، چونكه پێیانوایه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك تره‌مپ نییه، له‌وانه‌یه سه‌ركرده و دیپلۆماته بیانییه‌كان گومان بكه‌ن تیله‌رسن نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مریكا ده‌كات و ئه‌مریكا پابه‌ندی ئه‌و به‌ڵێنانه ببێت كه ده‌یدات، بۆیه زۆركه‌س وایده‌بینن، ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌و تیله‌رسن له‌و پۆسته ده‌ڕوا یان لاده‌درێت.
ئاروون ده‌یڤید میلله‌ر، كه له سه‌نته‌ری وودرو ویڵسنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ توێژینه‌وه كارده‌كات ده‌ڵێت: "تیله‌رسن روانگه‌یه‌كی باشی له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك دۆسێی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه هه‌یه، ئاماده‌یشه ئامۆژگاریی له‌وباره‌وه به سه‌ربه‌خۆیانه پێشكه‌ش بكات، هه‌رچه‌نده تیله‌رسن ده‌یه‌وێت راستی ئه‌وه ده‌ربخات كه خێزانێكی گه‌وره و دڵخۆشن، به‌ڵام پێناچێت كاروانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بگاته دوامه‌نزڵگا و پێكه‌وه مانه‌وه‌یان كارێكی ئاسان نییه".
مایكل دۆران هاوكاری په‌یمانگای هیدسۆن ده‌ڵێت: "سه‌رۆك تره‌مپ روونیكردووه‌ته‌وه كه تیله‌رسن له‌سه‌رووی لیستی راوێژكاره‌كانی نه‌ماوه‌و بایه‌خێكی ئه‌وتۆی لای نه‌ماوه، پێیوایه ته‌نها بۆ چه‌ند حاڵه‌تێك به‌كه‌ڵكه و له‌وانه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی ستراتیژییه‌تی "پۆلیسی باش و پۆلیسی خراپ" هاوكاربێت (ئه‌وه شێوازێكی په‌یڕه‌وكراوه لای پۆلیس كه پۆلیسێكیان رۆڵی كه‌سێكی باش و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان شه‌ڕانگێز ده‌بینێت، پۆلیسه باشه‌كه به‌و رێگه‌یه خۆی له تۆمه‌تباره‌كه نزیك ده‌كاته‌وه تا دان به كرده‌وه‌كانیدا ده‌نێت) به‌و شێوه‌یه‌ش تیله‌رسن توانایه‌كی گه‌وره‌ی بۆ دواكاریی دانووستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه خراوه‌ته به‌رده‌ست".
ئێستا تیله‌رسن له پایته‌خته‌وه پاڵپشتی گه‌وره‌ی نه‌ماوه و گه‌یشتووه‌ته ئاستێك به كرده‌یی ببینرێت كه "لاوازترین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایه له مێژووی نوێ‌دا" ریچ لۆری كه نووسه‌ره له گۆڤاری "ناشیوناڵ ریڤیۆ" ئه‌و بۆچوونه‌ی هه‌یه‌و ده‌ڵێت: "شه‌رمنانه ئیداره‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌كات و رێگای بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بوودجه‌ی وه‌زاره‌تیش خۆشكرد، تا ئێستا ستافێكی ته‌واوی بۆ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی دانه‌مه‌زراندووه، چه‌ند ره‌زامه‌ندییه‌كی كه‌م نه‌بێت، كۆنگرێس و دامه‌زراوه‌ی سه‌ره‌كی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ش به ده‌مییه‌وه نه‌چوون، ئێستا تیله‌رسن كه‌سیكه بایه‌خێكی ئه‌وتۆی پینادرێت، كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی كه‌سانێك گۆمانیان بۆ درووست بووه كه له‌سه‌ره‌تاوه توانای ئیداره‌ی ئه‌و پۆسته‌ی نه‌بووه".
له كۆنگره‌كه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردووش‌دا، ره‌تینه‌كردووه كه به سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ گووتبێ "ئه‌حمه‌ق" ته‌نها گووتی: "له‌و شوێنه‌ی ئه‌و قسه‌یه ده‌رچووه هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، چونكه ئامانج له‌و قسانه دوورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵكه له‌یه‌كتر".
به‌ڵام ره‌تینه‌كرده‌وه كه وشه‌ی ئه‌حمه‌قی بۆ تره‌مپ به‌كارنه‌هێناوه، به‌ڵكو دواتر گوته‌بێژێك به‌ناوی ئه‌و گووتی "وه‌زیر قسه‌ی وای نه‌كردووه". له‌ناو كۆشكی سپی زۆرێك گومان له راستگۆیی ئه‌و ره‌تكردنه‌وه‌یه ده‌كه‌ن و پێیانوایه به‌ڕاستی تیله‌رسن ئه‌و قسه‌یه‌ی به تره‌مپ گوتووه.
فیلیپ زیلیكۆ، مامۆستای مێژوو له زانكۆی ڤێرجینیا كه وه‌ك راوێژكاری كۆنۆلیزا رایسی وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش كاریكردووه ده‌ڵێت: "حكومه‌ته بیانییه‌كان به كرده‌یی ده‌ستیان به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست كردووه به‌هۆی خراپی په‌یوه‌ندی نێوان وه‌زیر و سه‌رۆكه‌وه، به‌ڵام ره‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر ناوخۆی وڵات و ئیداره‌ی ئه‌مریكا زۆرتره. له راستیشدا ئه‌وه روونه كه ئه‌وه‌ی یاری به شمشێر بكات، ملی خۆیشی ده‌بڕێ و ده‌بێته مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانی خه‌ڵكی دیكه‌ش".