ئێران به‌ڵێنێكی مه‌ترسیدار به ئیسرائیل ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
تاران به‌ڵێنی به ته‌ل ئه‌ڤیڤ دا، كه بۆردومانه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی "تی فۆر"ی سووریا له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، بێ وه‌ڵام نابێت، كاتێك كه 7 سه‌ربازی ئێرانی له‌و بۆردومانه‌دا كوژران.
له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیدا هه‌فتانه‌یدا، به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران دووپاتیكرده‌وه، "دوور یان نزیك، ئیسرائیل وه‌ڵامی پێویستی ئه‌و بۆردومانه وه‌رده‌گرێته‌وه، كه بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی تی فۆر له پارێزگای حه‌مسی سووریا ئه‌نجامیدا" و گوتی، "ئه‌وان هێرشی هاوشێوه ئه‌نجام ناده‌ن، به‌ڵكو گورزێكی زۆر كوشنده‌تر له ئیسرائیل ده‌وه‌شێنن و باجی ئه‌مه له ته‌ل ئه‌ڤیڤ وه‌رده‌گرنه‌وه".
قاسمی جه‌ختی كرده‌وه، "سه‌رده‌می هێرش و راكردنی ئیسرائیل به‌سه‌رچوو، هێزه‌كانی به‌رگری له‌ناوچه‌كه توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره تاوانانه‌ی له كات و شوێنی گونجاو‌دا هه‌یه"، گوتیشی: "تائێستا وڵاته‌كه‌ی هیچ رێككار و هه‌نگاوێكی یاسایی له‌مباره‌یه‌وه نه‌ناوه".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران دووپاتیكرده‌وه، "بوونی راوێژكاری سه‌ربازی ئێرانی له سووریا، له‌سه‌ر داوای فه‌رمی حكوومه‌تی دیمه‌شق بووه و ئه‌مه‌ش كارێكی یاساییه و هیچ سه‌رپێچییه‌كی تێدا نییه".
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، 9ی ئه‌م مانگه دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئیسرائیل له جۆری"F-15" فڕۆكه‌خانه‌ی "تی فۆڕ"یان له پارێزگای حه‌مس له ناوه‌ڕاستی سووریا كرده ئامانج و، به‌و هۆیه‌وه چه‌ندین سه‌رباز كوژران و برینداربوون، له‌ناو كوژراوه‌كاندا 7 پاسداری ئێرانی هه‌بوون.
H.B