شاندێكی ئه‌نه‌كه‌سه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ سووریا كۆده‌بنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه)، له‌گه‌ڵ جه‌یمس جێفری، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا، كۆده‌بنه‌وه.
عه‌لی ئیبراهیم، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی خۆجێی ئه‌نه‌كه‌سه له كۆبانێ به كوردستان 24ی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شاندێكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، بۆ تاووتوێكردنی ره‌وشی رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات و كۆمیته‌ی ده‌ستووری سووریا، كۆده‌بنه‌وه.
دوێنێ هه‌ینی، 7ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018، دوای كۆبوونه‌وه‌ی تیمی كاری هاوبه‌شی سێیه‌می توركی ئه‌مه‌ریكی له ئه‌نقه‌ره، جیمس جێفری، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا گوتی: "پاڵپشتیكردنی واشنتن له شه‌ڕڤانه كورده‌كان، ته‌كتیكی و كاتییه و پێویسته بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری كۆتایی كێشه‌كانی سووریا، هاوكاریی له‌گه‌ڵ توركیا بكرێت".
دواى كۆبوونه‌وه‌كه جێفری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین پرسی تایبه‌ت به سووریا له رۆژهه‌ڵاتی فورات تا ده‌گاته پارێزگای ئیدلب باسكراوه".
ده‌رباره‌ی نه‌خشه رێی تایبه‌ت به منبج، جێفری گوتی: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وردبینی ئه‌منی ده‌كات له میانی پابه‌ندبوونی به‌و سۆزه‌ی له‌باره‌ی ده‌رچوونی چه‌كداره كورده‌كان له شاره‌كه به توركیای داوه و تا له‌ناو هیچ ئه‌نجوومه‌نێكی ناوخۆیی و فه‌رمانبه‌رانی سه‌ربازیش نه‌مێننه‌وه".