به گوێره‌ى پڕۆژه ياسايه‌ك ده‌بێت وه‌زيره‌كانى عێراق واز له ره‌گه‌زنامه بيانييه‌كانيان بهێنن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌يه‌كى سياسى باڵاى عێراقى رايگه‌ياند، پرۆژه ياسايه‌كى نوێ له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران گه‌ڵاڵه كراوه، كه وه‌زيره‌كانى كابينه‌ى حكومه‌ت ناچار ده‌كات ده‌ستبه‌ردارى ره‌گه‌زنامه‌ى بيانى بن و ته‌نيا ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقييان هه‌بێت.
له‌و باره‌يه‌وه، سه‌رچاوه‌يه‌ك به كه‌ناڵى (RT)ـى رووسى راگه‌ياندووه، له دانيشتنه‌كانى داهاتوودا ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌و پرسه تاوتوێ ده‌كات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه روونيشيكردووه‌ته‌وه، ئه‌و پرۆژه ياسايه له لايه‌ن ژماره‌يه‌ك كوتله‌ى سياسييه‌وه رووبه‌ڕووى ره‌خنه و ناڕه‌زايه‌تى بووه‌ته‌وه. چونكه زۆرێك له به‌رپرسه عێراقييه‌كان هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى بيانين.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئامانج له‌و پرۆژه ياسايه، رێگرتنه له ئه‌نجامدانى گه‌نده‌ڵى و دواتر به‌جێهێشتنى عێراق و راكردن له لێپرسينه‌وه و دادگاييكردن، وه‌ك ئه‌وه‌ى به‌رپرسانى پێشوو كردوويانه.