12 كه‌سی دیكه له پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه تووشی كۆرۆنا بوون
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، 12 كه‌سی دیكه له سنووری پارێزگاكانی هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوون.
راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌ت
ئەنجامی نوێ
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، دوانزە تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکران کە 9 ئافرەت و 3 پیاون بەم شێوەیەی خوارەوە:
5 لە پارێزگای هەڵەبجە بەرکەوتووی توشبووی پێشوون.
5 لە قەزای چەمچەماڵ بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون.
1 لە قەزای سیدسادق کە پێشینە گەشتی هەبووە.
1 لە سیتەک کە بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون.
وەزارەتی تەندروستی