تووشبووێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID19 له شاری هه‌ولێر گیانی له‌ده‌ستدا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له باره‌ی ورده‌كاری تووشبووه‌كه‌ی بڵاویكردووه‌ته‌وه، تووشبووه‌كه پیاوێكی ته‌مه‌ن 50 ساڵی دانیشتووی کامەرانی سیتی لە شاری ھەولێر، دوای خەواندن لە نەخۆشخانە و مانەوەی له ژێر ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد، لە بەشی چاودێری چڕ گیانی لەدەستدا.
به‌و پێیه‌ش ژماره‌ی مردووان به كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته 19 كه‌س، ژماره‌ی تووشبووانیش هه‌زار و 89 كه‌سه و ئه‌وانه‌ی چاره‌سه‌ریش كراون، ژماره‌یان 448 كه‌سه.
ئ. م