به ڤیدیۆ.. مانچێسته‌ر یونایتد تووشی گه‌وره‌ترین شكست بوو
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له چامپیۆنزلیگ له‌سه‌رده‌ستی بارسێلۆنا تووشی شكستێكی گه‌وره هات، ئه‌مجاره‌یان له پرێمه‌رلیگیش شكستێكی گه‌وره‌تری هاته‌ڕێ و كه 23 ساڵ بوو به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌كی خوار ریزبه‌ندی شه‌شه‌می پرێمه‌رلیگ به‌مجۆره نه‌دۆڕا بوو.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، 21 نیسانی 2019، له گه‌ڕی 35ـه‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن میوانداریی مانچێسته‌ر یونایتدی كرد و یارییه‌كه‌ی به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام له كوڕانی سۆڵشایه‌ر برده‌وه.
له خوله‌كی 13 ریشار لیسۆن شریتی گۆڵه‌كانی ئێڤه‌رتۆنی بڕی، دواتر سیگوردسۆن له خوله‌كی 28 گۆڵی دووه‌می بۆ ئێڤه‌رتۆن زیاد كرد.
له گێمی دووه‌م، لوكاس دین به‌رگریكاری فره‌نسی پێشووی بارسێلۆنا گۆڵی سێییه‌می ئێڤه‌رتۆنی له خوله‌كی 56 تۆمار كرد.
پاشان له خوله‌كی 64 سیۆ واڵكۆت گۆڵی چواره‌می له دژی مانچێسته‌ر یونایتد كرد و یارییه‌كه‌ش به‌م ئه‌نجامه به 4 گۆڵی خاوێن له به‌رژه‌وه‌ندی ئێڤه‌رتۆن كۆتایی هات.
مانچێسته‌ر یونایتد بی 64 خاڵ بۆ ریزبه‌ندی شه‌شه‌می پرێمه‌رلیگ دابه‌زی، له به‌رامبه‌ردا ئێڤه‌رتۆن به 49 خاڵ له پله‌ی حه‌وت دێت.