ھەگبەی ئەم وەرزەی مێسی پریه‌تی لە ژمارەی پێوانەیی
لیۆنێل مێسی، ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ و یانه‌ی بارسێلۆنا، له وه‌رزی 2017، سه‌ره‌ڕای له‌ده‌ستدانی ناسناوی لالیگا و چامپیۆنزلیگ، به‌ڵام توانی چەندین ژمارەی پێوانەی کەسی تۆمار بکات، هه‌ڵبه‌ت لە پێشکەشکردنی ئاستێکی ھونەری وێنەی نەبوو، بە تایبەتیش لە گۆڵ تۆمارکردن، بۆ جاری چوارەم بووە گۆڵکەری خولی ئیسپانی، ناسناوی گۆڵکەری لەسەر ئاستی ئەورووپاش بەدەستھێنا.
دیارترین ده‌ستكه‌وته‌كانی مێیسی له وه‌رزی 2016 ـ 2017
1ـ مێسی توانی ئەم وەرزە ئاھەنگی تۆمارکردنی ٥٠٠ گۆڵ لەگەڵ هانده‌رانی بارسا بگێڕێت.
٢- گۆڵکەری تایبەتی کلاسیکۆ: مێسی توانی دەستکەوتێکی مێژووی بۆ خۆی بنووسێتەوە سه‌رلیستی گۆڵکەرانی کلاسیکۆی ئیسپانیا بگرێت، لە لالیگای ئیسپانیاش، دوای تۆمارکردنی ١٦ گۆڵ، پێش دێستیڤانۆی ئه‌ستێره‌ی پێشووی ریال مه‌درید بکەوێتەوە کە ١٤ گۆڵی لەم خولەدا ھەبوو.
٣- مێسی له‌م وه‌رزه بووه خاوه‌نی 100 دووانەی.. لیۆ ژمارەیەکی تایبەتی لەم وەرزەدا تۆمارکرد، کاتێ توانی ١٠٠ گۆڵی دووانەی, لە لالیگای ئیسپانیا تۆمار بكات.
٤- مێسی ژمارەی یارییەکانی لەگەڵ بارسا لە چامپیۆنزلیگ گەیاند ١١٥ یاریی، بەم شێوەیەش بووە سێیەم یاریزان لە مێژووی بارسێلۆنا، لە دوای چاڤی خاوەنی ١٥١ یاریی و ئێنێستای خاوەن ١٢٢ یاریی.
٥- مێسی بووه یه‌كه‌مین یاریزان كه به‌شداریی ٥٠٠ یاریی وه‌ك یاریزانی سه‌ره‌كی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كردووه.
ئاماده‌كردنی: بارزان ئه‌كره‌م