مه‌رجه‌عی شیعه: پێویسته چه‌ك ته‌نیا له‌ده‌ست حكومه‌ت بێت .. ده‌عوه‌ش پشتگیری ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
شێخ مەھدی كەربەلائی نوێنەری ئایەتوڵا عەلی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه مه‌زهه‌به‌كانی عێراق لە وتاری ھەینییدا جەختی لەسەر مانەوەی حەشدی شەعبی كردەوە و داوایكرد، بۆ لەمەودوا چەك تەنیا بەدەست ھێزە ئەمنییەكانەوە بێت، كەمەبەست لێی رادەستكردنی چەكی گروپەكانی حەشدە بە حكومەت.
ھەروەھا كەربەلائی رووبەڕووبونەوەی راستەقینەی گەندەڵی و چاككردنی ژیانی خەڵكی ناوچە رزگاركراوەكان و گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان بە پێویست زانی.
دواتریش حزبی ده‌عوه له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتگیری خۆی بۆ ئه‌و داواكاریه‌ی مه‌رجه‌عیه‌ت نیشاندا و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به پێویست زانی.
له به‌یاننامه‌كه‌ی حزبی ده‌عوه‌دا هاتووه "به‌هێزكردنی دامه‌زراوه‌كان و مانه‌وه‌ی چه‌ك ته‌نیا له‌ده‌ست حكومه‌تدا ره‌گه‌زێكی سه‌ره‌كییه بۆ هه‌ستانه‌وه و به‌ره‌وپێشچوونی عێراق". هه‌وره‌ها داواشی له فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان كرد، یاسای حه‌شدی شه‌عبی كارا بكات و ئه‌و هێزه بكات به دامه‌زراوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌ت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئه‌گه‌ر حه‌شدی شه‌عبی به دامه‌زراوه بكرێت، له‌كاتی هێشتنه‌وه‌ی چه‌كیش ته‌نیا به‌ده‌ست حكومه‌ته‌وه، حه‌شدی شه‌عبی چه‌كه‌كه‌ی دانانێت، چونكه ده‌بێت به دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت و ته‌نیا چه‌ك له‌و گروپانه‌ی دیكه ده‌سه‌ندرێنه‌وه، كه له‌ده‌ره‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبیدان، له‌وانه‌ش حه‌شدی عه‌شائیری و هۆزه سوننیه‌كان.