پارتی: وێڕای كۆسپه‌كان ده‌ستبه‌رداری پڕۆژه یاسای چاكسازی نابین
K24 - هه‌ولێر:
فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، وێڕای كۆسپه‌كان ده‌ستبه‌رداری پڕۆژه یاسای چاكسازی نابن و ده‌بێت ئه‌و پڕۆژه‌یه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك په‌سه‌ند بكرێت.
ئامینه زكری له میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان بیست و چوار سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی په‌سه‌ند نه‌كردنی پڕۆژه یاسای چاكسازی گووتی: "به‌شێكی لایه‌نه‌كان رێگرن له په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاساكه" و ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له كاركردن بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه و په‌سه‌ند كردنی.
جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی راشیگه‌یاند، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌م پرسه دا كه‌مته‌رخه‌من.
رۆژی 28/2/2018 په‌رله‌مانی كوردستان، یاسای چاكسازی و خانه‌نشینی په‌سه‌ندكرد، به‌ڵام دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی، نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی لێكه‌وته‌وه.
دواتریش هه‌ریه‌ك له فراكسیۆنه‌كانی پارتی و یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان، داوایان له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، ئه‌و بڕگه ماددانه‌ی تێبینیان له‌سه‌ر هه‌یه، هه‌مواربكرێنه‌وه.
ا. م