ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كه‌ركووك روویدا
K24- هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند, ئه‌مشه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له نێوان دوو گه‌ڕه‌كی له‌شاری كه‌ركووك روویدا.
وه‌ك په‌یامنێری كوردستان 24 ئاماژه‌ی پێدا، ته‌قینه‌وه‌كه له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمۆبیلێكی مینڕێژكراو له نزیك حوسه‌ینییه‌كی شیعه مه‌زهه‌به‌كان له یه‌كتربری نێوان هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی حه‌زرا و تسعین روویداوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر له‌باره‌ی لێكه‌وته‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه بزانرێت.
هه‌رچه‌نده هیچ لایه‌نێكیش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام گومان ده‌كرێت له‌ئه‌نجامی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی كه له نه‌بوونی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و شاره هاتووه‌ته ئاراوه، ته‌قینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه ئه‌نجامدرابێت.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و هێرشه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سنووری پارێزگای كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و دانانی پارێزگارێكی سه‌پێندراو بۆ شاری كه‌ركووك، بۆشاییه‌كی ئه‌منی له‌و ناوچانه درووست بووه و لێره و له‌وێ رۆژانه هێرشی چه‌كداری و خۆكوژی، ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب و ئۆتۆمۆبیلی مینڕێژكراو له‌و ناوچانه به‌گشتی روو ده‌ده‌ن.
H.B