راهێنه‌رێكیNBA : هه‌ركه‌سێك له ترامپ نزیك بێت ده‌مرێت
راهێنه‌ری تیپی باسكه‌ی یانه‌ی سان ئه‌نتۆنیۆ سپێرز یه‌ك له یانه‌كانی خولی NBA به توندی ره‌خنه له لێدوانه‌كانی ئه‌و دوایه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌گرێت و به گێلی شێت ناوی ده‌بات.
گریگ پۆپۆڤیچ (Gregg Popovich) له لێدوانێكدا له‌باره‌ی دۆناڵد تره‌مپ ده‌ڵێت: تره‌مپ ته‌نیا ئاژاوه‌گێڕ نییه، به‌ڵكوو ماڵوێرانكه‌ریشه، هه‌ر كه‌س لێی نزیك بێت ده‌مرێت، ئه‌و بۆ ئامانجه‌كانی ئاماده‌یه خه‌ڵكی به زیندوویی قووت بدات.
راهێنه‌ری سان ئه‌نتۆنیۆ له به‌شێكی لێدوانه‌كه‌یدا ده‌شڵێت: من له‌وه بێزارم كه رێبه‌رێكم هه‌یه ناتوناێت بڵێت گیانی ره‌شپێسته‌كانیش گرنگه، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و له كۆشكی سپی‌دا خۆی شاردووه‌ته‌وه، تره‌مپ ترسنۆكه، ئه‌و وه‌كوو منداڵه سه‌ره‌تاییه‌كان چیرۆكێك بۆخۆی دروست ده‌كات و خۆی ده‌شارێته‌وه، به بڕوای من باشترین كار ئه‌وه‌یه فه‌رامۆشی بكه‌یت، چونكه تره‌مپ بۆ باشتربوونی ئه‌م بارودۆخه هیچی پێ ناكرێت، چونكه ئه‌و گێلێكی شێته.
له ئه‌مریكا به‌هۆی كوژرانی ره‌شپێستێك به‌ده‌ست پۆلیسێكه‌وه خۆپێشاندانی ملیۆنی ده‌كریت و رق و تووڕه‌یی گریگ پۆپۆڤیچیش به‌هۆی تویتی دۆناڵد تره‌مپه كه دوای تاڵانكردنی شوێنه‌گشتی و دوكانه‌كان كردبووی.
دۆناڵد تره‌مپ دوای كوژرانی جۆرج فلۆید به ده‌ست پۆلیس له تویتێكدا نوسیبووی: ئه‌م خه‌ڵكه خه‌ریكی سه‌ركۆنه‌كردن به یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی جۆرج فلۆیدن و رێگه‌ناده‌م هیچ شتێك بقه‌ومێت، كاتێك تاڵانكاری ده‌ست پێ بكات، ته‌قه‌ش ده‌ست پێده‌كات.
ئا: محه‌مه‌د شه‌هدی