فه‌یسه‌ڵ كه‌ریم خان برادۆستی لە لیستەكەی بەرھەم ساڵح كشایەوە
K24 - ھەولێر
فه‌یسه‌ڵ كه‌ریم خان برادۆستی، كاندیدی لیستی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، كە لە لایەن به‌رهه‌م ساڵحەوە سەرۆكایەتی دەكرێت كشایەوە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له فه‌یسه‌ڵ كه‌ریم خان، به كوردستان 24 راگه‌یاند: "فه‌یسه‌ڵ كه‌ریم خان برادۆستی له لیستی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری كشاوه‌ته‌وه".
فه‌يسه‌ڵ كوڕى خوالێخۆشبوو كه‌ریم خان برادۆستييه، كه سه‌رۆك عه‌شيره‌تى برادۆسته و پێگه‌يه‌كى به‌هێزى كۆمه‌ڵايه‌تى له ناوچه‌كه و كوردستاندا هه‌يه. بنه‌ماڵه‌ى كه‌ريم خان له هه‌ولێر نیشته‌جێبوون و سه‌رقاڵی كاری بازرگانین و په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و پارتيدا هه‌یه.