مەرجەكانی وەرگرتنی قوتابیان لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان دەگۆڕدرێن
K24 – ھەولێر
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رێنمایی و مەرجەكانی نوێ، بۆ وەرگرتنی قوتابیان لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان بڵاودەكاتەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەداوە، بە مەبەستی رێكخستنەوە و چەسپاندنی دادپەروەری و شەفافیەت لە پرۆسەی خوێندن و دڵنیابوونەوە لە ئاستی زانستی لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانی ھەرێمی كوردستان، مەرج و رێنماییەكانی تایبەت بە وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان بۆ ساڵی خوێندنی 2020- 2021 لە پلانی وەزارەتەكەیان دەبێت، كە لە ھەمانكاتدا ئامانج لێی پاراستنی مافی قوتابی و خوێندكارانە لە بەدەستھێنانی ھەلی خوێندن.
دەقی مەرج و رێنماییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا:..