رووسیا وێنه‌یه‌كی "یاری ڤیدیۆیی" وه‌ك به‌ڵگه له دژی ئه‌مه‌ریكا به‌كارده‌هێنێت
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند، یه‌كێك له فه‌رمانبه‌ره "مه‌ده‌نییه‌كان"، وێنه‌یه‌كی به هه‌ڵه هاوپێچی راپۆرتێك كردووه، كه تێیدا ئه‌مه‌ریكا به پاراستنی داعش تۆمه‌تبار ده‌كات.
پێشتر وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، وێنه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا كاروانێك ئۆتۆمبێل ده‌ركه‌وتوون و له‌گه‌ڵ وێنه‌كه‌شدا رایگه‌یاندبوو، ئه‌وه كاروانێكی ئۆتۆمبێله‌كانی داعشه له شارۆچكه‌ی بوكه‌مالی سووریا، كه ئه‌مه‌ریكا پارێزگاری‌یان لێده‌كات و رێگه‌ی نه‌داوه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا كاروانه‌كه بۆردومان بكات.
به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه، وێنه‌كه هی یارییه‌كی ڤیدیۆییه و له ساڵی 2015 له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوكراوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به هۆكار و چۆنیه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه بكات، رایگه‌یاند، له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رمانبه‌ره ده‌ستپێكردووه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، به‌لای كه‌مه‌وه یه‌كێك له‌و وێنانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، هی یارییه‌كی ڤیدیۆییه، به ناوی "ئه‌ی سی – 130 گه‌نشیپ سیمیوله‌یته‌ر"، كه له ئاداری 2015دا بڵاوكراوه‌ته‌ته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌شدا، رایان دیلن، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، وه‌ك گاڵته‌پێكردنێك رایگه‌یاند، زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، وه‌ك هێرشه ئاسمانییه‌كانیان ورده و گوتی: "پێموایه ئه‌وه هه‌وڵێكه بۆ شه‌رعییه‌تدان به درۆ گه‌وره‌كان".