كوتله سیاسییه‌كان كڕین و فرۆشتن به 600 پۆستی حكوومییه‌وه ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
ریاز مه‌سعوودی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی چاكسازی و بونیادنانه‌وه ئاشكرایكرد، 600 پۆستی حكوومی له‌نێوان كوتله سیاسییه‌كان و حزبه‌كان بۆ كڕین و فرۆشتن به ملیاره‌ها دۆلار نمایشكراون.
مه‌سعوودی له لێدوانێكدا بۆ سایتی مه‌علومه رایگه‌یاند، "كڕین و فرۆشتنی پۆسته حكوومییه‌كان له نێوان كوتله سیاسییه‌كانی عێراق بووه‌ته پرۆسه‌یه‌كی به‌ربڵاو"، دووپاتیشیكرده‌وه، "ئێستا ژماره‌یه‌ك كوتله‌ی سیاسی هه‌وڵ بۆ كڕین و فرۆشتنی چه‌ندین پۆست به‌رامبه‌ر ملیاره‌ها دۆلار به كه‌سانی ناشاره‌زا ده‌ده‌ن، وێڕای ده‌سته‌به‌ركردنی پارێزبه‌ندی په‌رله‌مانی بۆ ئه‌و كه‌سانه، بۆئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كانیان ئاشكرا نه‌بێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی چاكسازی و بونیادنانه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌و پۆستانه‌ی ئێستا له‌نێوان كوتله سیاسییه‌كان بۆ كڕین و فرۆشتن خراونه‌ته روو، ژماره‌یان 600 پۆسته"، گوتیشی، "فرۆشتنی پۆسته‌كان ته‌نیا له پۆستی وه‌زیره‌كان قه‌تیس نه‌بووه، به‌ڵكو په‌لی بۆ پۆسته‌كانی فه‌رمانده‌ی فیرقه سه‌ربازییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه خۆجێیه‌كانیش هاوێشتووه".
مه‌سعوودی جه‌ختیشی كرده‌وه، "خولی ئه‌م جاره‌ی په‌رله‌مان هه‌وڵ بۆ شكستپێهێنانی ئه‌و سازشانه له‌سه‌ر پۆسته وه‌زارییه‌كان و پۆسته‌كانی دیكه ده‌دات، بۆئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی نوێی سیاسی رێڕه‌وی خۆی وه‌ربگرێت و ئابووری وڵاتیش به‌ره‌وپێش ببرێت", چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌و دیارده‌یه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سی شیاو له‌شوێنی شیاو دانه‌نرێت و كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئابووری وڵات هه‌بێت.
H.B