ھاووڵاتییەك لە دۆڵی خانەقا لە شاخ كەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا
K24 - رواندز
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ھاووڵاتییەكی دانیشتووی گوندی خانەقای سەر بە شارەدێی وەرتێی سنووری قەزای رواندز لە شاخ كەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.
موسلیح باڵەكی، بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ بە كوردستان24ی راگەیاند: "ھاووڵاتی كۆسرەت سابیر، كە پیشەی مامۆستا بوو، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ باوكی لە نزیك ماڵیان چووەتە شاخ، لەوێ لە شاخ دەكەوێت و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە".
ئاماژەی بەوەشكرد: "بەپێی زانیارییەكان ئەو مامۆستایە چەند رۆژێك لەمەوبەر چووەتە بنكەی تەندروستی و گوتویەتی باری تەندروستیم باش نییە و نەخۆشی دڵم ھەیە".