سكرتێرێكی نوێ بۆ یەكێتی قوتابیان دیاریكرا

یەكێتی قوتابیانی كوردستان راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

K24 - ھەولێر

لەچوارچێوەی گۆڕانکارییە نێوخۆییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ چاكسازی لە نێو ئۆرگانەكانیدا، ستافی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی قوتابیان گۆڕدراو و سكرتێری نوێی یەكێتی قوتابیانی كوردستان دیاریكرا.

بە گوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، ئەمڕۆ نێچیرڤان حوسێن محه‌مه‌د، وەك سكرتێری یەكێتی قوتابیانی كوردستان دیاركرا.

نێچیرڤان حوسێن، قوتابی قۆناخی چوارەمی كۆلێژی ئەندازیاری زانكۆی كوردستانی ته‌واو كردووه‌ و یەكێكە لە قوتابییە یەكەمەكانی كۆلێژەكەی.

لەبارەی دیاركردنی ستافی نوێی رێكخراوەكە، لە راگەیەندراوێكدا سكرتاریەتی یەكێتی قوتابیانی كوردستان رایانگەیاندووە، بەھۆی بارودۆخی كوردستان وادەی بەستنی كۆنگرە بەسەرچووە، بۆیە بێ بەستنی كۆنگرە و بەمەبەستی نوێبوونەوە و رایكردنی كارەكانیان، پێویست بووە كە ستافی نوێی سكرتاریەت و سكرتێر بۆ رێكخراوەكەیان دیار بكرێ.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەیەكدا بەرپرسیاریەتی یەكێتی قوتابیان رادەستی ستافی نوێی سكرتاریەتی رێكخراوەكە كراوە.

دەقی راگەیەندراوی یەكێتی قوتابیانی كوردستان
دەقی راگەیەندراوی یەكێتی قوتابیانی كوردستان