مەولود باوەموراد: بەم نزیکانە فڕۆکەخانەکان ناکرێنەوە
K24 - ھەولێر
مەولود باوەموراد، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رەتیدەكاتەوە بەم نزیكانە فرۆكەخانەكانی ھەرێمی كوردستان بكرێنەوە.
وەزیری گواستنەوە دەشلێت، تا ئێستا ھیچ دانوستانێك نەكراوە بۆ ئەوەی كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا چارەسەر بكرێن و ھەموو ئەو قسانەی دەكرێن ناڕاستن و ھیچ بنەمایەكیان نییە.
مەولود باوەمراد گوتیشی، حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئامادەیی گفتوگۆكردنی لەسەر ھەموو پرسەكان ھەیە، بەڵام تا ئێستا عێراق وەڵامی ئامادەیی نییە.