پادشاى سعووديه سه‌ڵه‌وات فێرى پادشاى ئه‌رده‌ن ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
له ميانى وته‌كانى كۆنگره‌ى لوتكه‌ى ئيسلامى ئه‌مريكيدا پادشاى عه‌ره‌بستانى سعووديه چۆنێتى سه‌ڵه‌وات بۆ پادشاى ئه‌رده‌ن عه‌بدوڵڵاى دووه‌م روونده‌كاته‌وه.
عه‌بدوڵڵاى دووه‌م، پادشاى ئه‌رده‌ن وته‌كه‌ى به‌م جۆره ده‌ستپێكرد "بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على سيدنا محمد النبي العربي الهاشمي الأمين". تێيدا ده‌سته‌واژه‌ى (عه‌ره‌بى و هاشمى) به‌كارهێنا.
دواى ته‌وابوونى وته‌كه‌ى، سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زيزى پادشاى عه‌ره‌بستانى سعووديه، سه‌رنجى بۆ ئه‌وه راكێشا كه شێوازى سه‌ڵه‌وات دان بۆ گيانى پێغه‌مبه‌رى ئيسلام به‌م جۆره‌يه: "صلى الله عليه وسلم".
به دواى ئه‌وه‌شدا عه‌بدولفه‌تاح سيسى سه‌رۆكى ميسر وته‌ى خۆى پێشكه‌شكرد.