ماڤی و تاتڵیساس بە یەك دەگەنەوە
K24 - ھەولێر
ھەردوو ھونەرمەندی ناسراوی توركیا هولیا ئاڤشار (ماڤی) و ئیبراهیم تاتڵیساس لە شارۆچکەی ئایڤاڵک سەربە پارێزگای باڵکئەسیر بە یەك گەیشتنەوە و دەڵێن، باسی یادەوەرییەكانیان كردووە.
تاتڵیساس، کە لەگەڵ ئاڤشار لە رێستۆرانتێکی تایبەت بە خواردنە دەریاییەکان لە کەناراوەکانی دەریاچەکە یەكتریان بینی ئاماژەی بەوەکردووە تەندروستیی زۆر باشە و گوتی "لەخوا بەزیاد بێت نایابم".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەسەر بانگێشتی ئاڤشار هاتووەتە ئایڤاڵك و دەڵێ: "ئەمڕۆ لێرە لەگەڵ خاتوو هولیادا باسی فیلمە کۆنەکانمان و یادەوەرییەکانمان دەکەین".
ھەفروەھا ئاڤشار خۆشحاڵیی خۆی بەوە دەربڕی کە هاوڕێ نزیکەکەی، ئیبراهیم تاتڵیساس تەندروستی زۆر باشە و گوتی: "کاک ئیبراهیم شەرەفی بەخشییە ئێمە. کاک ئیبراهیم هەمیشە تاجی سەری ئێمەیە".
لەبارەی گوتەكەی تاتڵیساس "باسی فیلمە کۆنەکانمان و یادەوەرییەکانمان دەکەین" ئاڤشار گوتی: "شتێك بە ناوی کۆبوونی نییە. مێژوو بریتییە لە دووبارە بوونەوەکان".
هولیا ئاڤشار، لە 10ی ئۆکتۆبەری 1963 لە باوکێکی کورد و دایکێکی تورك هاتووەتە دونیاوە، لە چەندین فیلم و زنجیرە و کلیپی گۆرانیدا ئەکتەر بووە، یەكێك لەو فیلمانەی كە پێی دەناسرێتەوە (ماڤی)یە، كە لە كوردستانیش بینەرێكی زۆری ھەبوو.
ھ.م
سەرچاوە: ئاژانسی ئەنادۆڵ