كه‌سی دووه‌می حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن له هێرشێكی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بیدا كوژرا
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی "مه‌سیره"ی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی حووسییه شیعه‌كانی یه‌مه‌ن ئاشكرایكرد، هه‌فته‌ی رابردوو به‌رپرسێكی باڵای بزوتنه‌وه‌كه‌یان، له هێرشێكی ئاسمانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بیدا به سه‌ركردایه‌تی عه‌ره‌بستانی سعوودیه كوژراوه.
وه‌ك رۆیته‌رز له‌و كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه گواستییه‌وه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حووسییه‌كان ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاستیكرده‌وه و رایگه‌یاند، رۆژی پێنجشه‌ممه، ساڵح سه‌مماد، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان، له هێرشێكی ئاسمانی سعوودییه و هاوپه‌یمانه‌كانیدا كوژراوه.
سه‌مماد به دووه‌م كه‌س له لیستی داواكراوه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بیدا به سه‌ركردایه‌تی سعوودیه هه‌ژمار ده‌كرا و، بڕی 20 ملیۆن دۆلاریان بۆ هه‌ر كه‌سێك دیاری كردبوو، كه زانیاری له‌باره‌یه‌وه بدات و ئاسانكاری بكات بۆ ده‌ستگیركردنی یاخۆد كوشتنی.
H.B