"ئومێد دەکەین شەڕ لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و عێراق روونەدات"

"بەمزوانە ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە دەست پێدەكات"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی هێزەکانی 70 ی پێشمەرگە لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24 گوتی، بەمزووانە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی حەویجە بە هەماهەنگی لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق دەست پێدەکات.

سەبارەت بە ئەگەری پێکدادان لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق لە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم شێخ جەعفەر راشیگەیاند، ئومێد دەکەین شەڕ لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و عێراق روونەدات و پێشمەرگە نایەوێت بچێتە نێو هیچ شەڕێکەوە.