به وێنه، ریال مه‌درید یاریزانه نوێیه‌كه‌ی پێشكه‌شی هانده‌ران و میدیاكان كرد
به فه‌رمی یانه‌ی ریال مه‌درید ئالڤارۆ ئۆردیزۆلای به‌رگریكاریی نوێی یانه‌كه‌ی پێشكه‌شی هانده‌ران و میدیاكان كرد.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، له مه‌راسیمێكدا به فه‌رمی ریال مه‌درید، ئۆدیزۆلای ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌ی پێشووی ریال سوسیدادی به میدیاكان ناساند.
ئۆردیزۆلا بۆ ماوه‌ی 6 وه‌رز به بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌ستی یانه‌ی ریال مه‌درید كرد و بۆ وه‌رزی داهاتووش درێسی ژماره 19 ده‌پۆشێت.
ئۆردیزۆلا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به‌شداری له مۆندیال كرد و تا ئێستا 4 یاری بۆ ماتادۆره‌كان كردووه و ته‌نیا یه‌ك گۆڵیشی كردووه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال سوسیدایش 57 یاری كردووه و 1 گۆڵ و 9 ئاسیستی هه‌بووه.