مێسی له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌دایه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا له مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی مێسی ئاگادار ده‌كاته‌وه و، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه مێسی شه‌كه‌ت و ماندووبووه و پێویستی به پشووه.
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به یانه‌ی جیرۆنا هێنا و له‌و یارییه‌دا مێسی له لایه‌ن پاپڵۆ مافیۆی ته‌مه‌ن 20 ساڵ گه‌مارودرا و نه‌یتوانی هیچ گۆڵێك تۆمار بكات.
له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی ماركا، له چاپی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 24 ئه‌یلوولی 2017، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه مێسی 9 یارییه له‌سه‌ریه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی و یانه‌كه‌ی یاری ده‌كات و به‌شداریی سه‌رجه‌م خوله‌كه‌كانی یارییه‌كانی كردووه و پێویستی به پشوودانه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه پێویسته له دوو یاری داهاتوو له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر لیسبۆنا و له لالیگا به‌رامبه‌ر لاس پاڵماس، ڤاڵڤێردی پشوو به مێسی بدات ئه‌گه‌رنا ره‌نگه به‌هۆی تووشبوونی به پێكانه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ده‌ستی بدات.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو، مێسی له دوای دوو یاری داهاتووی له لالیگا و چامپیۆنزلیگ راسته‌وخۆ گه‌شتی وڵاتی ئارجێنتینا ده‌كات و له‌وێش دوو یاریی یه‌كلاكه‌ره‌وه و له‌سه‌ریه‌ك به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی پیرۆ و ئیكوادۆر ئه‌نجام ده‌دات و مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ش چاوه‌ڕێی ده‌كات.