83 کەسی دیکە لە عێراق بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

K24 - هەولێر

لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 83 کەسی دیکە لە عێراق بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری رۆژانەی تایبەت بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد: 2836 کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون، 83 کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە و لەبەرامبەریشدا 1992 کەس چاکبوونەتەوە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی ئەمڕۆ (سێشەممە، 4-8-2020)، کۆی گشتیی ئامارەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتاکەوە لە عێراق تاوەکو ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە:

تووشبوون: 134722
چاکبوونەوە: 96103
ئەوانەی لە نەخۆشخانەن: 33602
ئەوانەی لەژێر چاودێریی چڕدان: 511
گیانلەدەستدان: 5017

 

هـ.ر.