لەبارەی وتەكانی كۆسرەت رەسوڵ لە كەركووك روونكردنەوە دەدرێت

"ئه‌مه‌ كۆتایی به ‌بنه‌ماى شه‌راكه‌تى راسته‌قینه‌ ده‌هێنێ"

K24 - ھەولێر

لەبارەی وتەكانی كۆسرەت رەسوڵ، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی لە شاری كەركووك، سكرتێری نووسینگەی رۆژنامەوانی كۆسرەت رەسوڵ، روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و رایدەگەیەنێت "مه‌به‌ست له‌م قسانه‌ى كۆسره‌ت ره‌سوڵ، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌داخه‌وه‌ مه‌بده‌ئی شه‌راكه‌ت له‌ حكومه‌تى عێراقی نه‌ماوه‌و لێپرسراوه‌ كورده‌كان له‌ به‌غدا نه‌ماون و به‌شى زۆریان ناردنه‌وه‌ كوردستان و ده‌ریانكردن".

لە بەشێكی روونكردنەوەكەدا ھاتووە: "كۆسرەت رەسوڵ، لە وتەكانیدا لە كەركووك گوتویەتی"مه‌بده‌ئی شه‌راكه‌ت له‌ حكومه‌تى عێراقی له‌ ده‌ستوور ته‌سبیت بووه‌، مه‌بده‌ئی شه‌راكه‌تیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌موومان شه‌ریك بین به‌ڵام ئێستا كه‌سمان نه‌ماو هه‌موو كورده‌كانیان ده‌ركرد، ئه‌گه‌ر دیموكراتیه‌ت لاى ئه‌وان ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌ شتێكى تره‌".

 

دەقی روونكردنەوەی سكرتێری رۆژنامه‌وانى كۆسره‌ت ره‌سوڵ

دوێنێ سێشه‌ممه‌ 12/9/2017 له‌ كۆبوونه‌وه‌ى به‌ڕێزان مه‌سعود بارزانى و كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌ جیاوازه‌كانى كه‌ركووكدا، به‌ڕێز كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى وته‌یه‌كى كورتى پێشكه‌شكردو تێیدا ئاماژه‌ى به‌ مافى گه‌لى كوردستان له‌ بڕیاردانى چاره‌نووسی خۆی و مامه‌ڵه‌ى حكومه‌تى ناوه‌ند له‌گه‌ڵ كورد كرد و له‌به‌شێكى وته‌كانیدا وتى"مه‌بده‌ئی شه‌راكه‌ت له‌ حكومه‌تى عێراقی له‌ ده‌ستوور ته‌سبیت بووه‌، مه‌بده‌ئی شه‌راكه‌تیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌موومان شه‌ریك بین به‌ڵام ئێستا كه‌سمان نه‌ماو هه‌موو كورده‌كانیان ده‌ركرد، ئه‌گه‌ر دیموكراتیه‌ت لاى ئه‌وان ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌ شتێكى تره‌"، مه‌به‌ست له‌م قسانه‌ى به‌ڕێز كۆسره‌ت ره‌سول ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌داخه‌وه‌ مه‌بده‌ئی شه‌راكه‌ت له‌ حكومه‌تى عێراقی نه‌ماوه‌و لێپرسراوه‌ كورده‌كان له‌ به‌غدا نه‌ماون و به‌شى زۆریان ناردنه‌وه‌ كوردستان و ده‌ریانكردن، ته‌نها وه‌زیری رۆشنبیری نه‌بێ كه‌ ماوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش كۆتایی به‌بنه‌ماى شه‌راكه‌تى راسته‌قینه‌ ده‌هێنێ و پێشێلی بڕگه‌و مادده‌كانى ده‌ستوورى هه‌میشه‌یی عێراقه‌.

سكرتێری رۆژنامه‌وانى

كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى

13/9/2017