دامه‌زراوه فیدرالییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كارده‌كه‌ون
K24 - هه‌ولێر:
كۆماری و دیموكراته‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نجوومه‌نی پیران له باره‌ی پرۆژه یاسای بودجه‌وه، نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن و له ئه‌نجامیشدا دامه‌زراوه فیدرالییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كاركه‌وتن.
له سه‌ره‌تاوه دیموكراته‌كان ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر پرۆژه یاساكه نه‌داوه و ئێستاش ئه‌نجوومه‌نی پیران گفتوگۆ له باره‌ی پرۆژه ياسايه‌كی نوێ ده‌كات.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا، دژایه‌تیكردنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی له‌لایه‌ن دیموكراته‌كانه‌وه به "هه‌ڵسووكه‌وتی دۆڕاوان" وه‌سف كرد.
ئه‌مه‌ریكا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌بێ دیاریكردنی بودجه, ناتوانێت له كاركردن به‌رده‌وام بێت.
پێشتر ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، بودجه‌یه‌كی كاتی تا 18 شوبات/ فێبرایه‌ری داهاتوو دیاریكردووه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی كاتییه و بۆ ته‌واوی ساڵه‌كه نییه.
له ئێستاشدا كۆمارییه‌كان ته‌نها 51 ده‌نگییان له ئه‌نجوومه‌نی پیران مسۆگه‌ر كردووه، تێپه‌ڕبوونی یاسای بودجه‌ش، له كۆی ده‌نگی 100 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، پێویستی به 60 ده‌نگ هه‌یه.