يه‌په‌ژه: "ژنه شه‌ڕڤانێكى به‌ريتانى له عه‌فرين شه‌هيد بوو"
![](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/resources/files/2018/03/K24-ANNA-YPJ-YPG-AFRIN.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
يه‌كينه‌كانى پاراستنى ژنان(يه‌په‌ژه)، هه‌واڵى كوژرانى ژنه شه‌ڕڤانى بيانى ريزه‌كانى، هێلين قه‌ره‌چوغ،ى له به‌ره‌نگارييه‌كانى عه‌فرين راگه‌ياند.
ئه‌و ژنه شه‌ڕڤانه بيانييه ناوى راسته‌قينه‌ى (Anna Campbell)ـه‌و به ره‌چه‌ڵه‌ك به‌ريتانيه و ته‌مه‌نى (26) ساڵ بووه.
فه‌رمانده‌يى گشتيى يه‌كينه‌كانى پاراستنى ژنان له به‌ياننامه‌يه‌كدا، رايگه‌ياند، "شۆڕشى رۆژئاڤا، ژنى هێنايه ريزى پێشه‌وه‌ى شۆڕشى گه‌لان، سه‌رنجى جيهانى به‌لاى خۆي‌دا راكێشا و ده‌يان ژن له نه‌ته‌وه و ره‌چه‌ڵه‌كى جياجيا له سۆنگه‌ى بڕوابوونيان به شۆڕشى ئازادى ژنانه‌وه په‌يوه‌نديان به ريزه‌كانى يه‌په‌ژه كرد و بوونه شه‌ڕڤانى به‌شدار له شۆڕشى رۆژئاڤا".
![](/resources/files/2018/03/810.jpg)
هه‌روه‌ها هاتووه: "هه‌ڤاڵ هێلين(ئانا)ـى به ره‌چه‌ڵه‌ك به‌ريتانى، يه‌كێك بوو له‌و ژنه بيانيانه‌ى په‌يوه‌ستى شۆڕشى رۆژئاڤا بوون و به هۆى ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌و هێرشه‌ى له 25ى نيسان/ ئه‌پريلى 2017 كرايه سه‌ر قه‌ره‌چوغ، نازناوى قه‌ره‌چوغى بۆ خۆى هه‌ڵبژاردبوو".
له به‌ياننامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، هێلين، "خۆشه‌ويستى خه‌ڵك و هه‌ڤاڵه‌كانى بووه له رۆژئاڤا و له ئۆپراسيۆنى توڕه‌يى فورات شانبه‌شانى شه‌ڕڤانه‌كانى هه‌سه‌ده به‌شدارى شه‌ڕه‌كانى كردووه".
به گوێره‌ى زانيارى به‌ياننامه‌كه، هێلين، "به‌م دواييانه له‌سه‌ر داواى خۆى، په‌يوه‌ست بووه به ريزى شه‌ڕڤانان له سه‌نگه‌رى به‌رگرى دژى هێرشى ده‌وڵه‌تى توركيا و گرووپه تيرۆريسته‌كانى هاوپه‌يمانى له عه‌فريندا. ئه‌و بڕواى وابوو، ئه‌و عه‌قڵيه‌ته‌ى هێرشده‌كاته سه‌ر عه‌فرين هه‌مان ئه‌و عه‌قڵيه‌ته‌ى داعشه و ده‌يوت: دووه‌م هێزى ناتۆ به‌ره‌نگارى هه‌ڤاڵه‌كانم بووه‌ته‌وه، ئه‌وه شانازييه‌كى گه‌وره‌يه بۆمن رووبه‌ڕووى ئه‌و هێرشانه ببمه‌وه".
يه‌په‌ژه ئاشكراشيكردووه، "هێلين له 15ى ئازار/ مارسى 2018، شانبه‌شانى هه‌ڤاڵه‌كانى له شه‌ڕێكى سه‌ختدا له‌گه‌ڵ سێ هه‌ڤاڵى ديكه‌ى شه‌هيد بووه".
دواى راگه‌ياندنى هه‌واڵى گيانله‌ده‌ستدانى ئه‌و شه‌ڕڤانه، دێرک کامپبێل باوکی ئانا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامه‌ى گاردیانی بەریتانی گوتى: "کچەکەم زۆر جوان و خۆشەویست بوو، هەمیشە کاری بۆ درووست‌کردنی ئەو جیهانە دەکرد، کە خۆی باوەڕی پێی هەبوو. ژیانی زۆر خۆشدەویست و لە دژی ستەم ونادادپەروەر شەڕی دەکرد".
![](/resources/files/2018/03/K24754765476547547.jpg)
باوکی ئانا ئاشکراشیکرد، "دایکی ئانا بەناوی ئادریان بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە پێنج ساڵ لەمەوبەر کۆچی دواییکردووه".
ئانا كه له ناو يه‌په‌ژه‌دا نازناوى (هێلين قه‌ره‌چوغ) بوو، لە مانگی ئايار/ مايۆى 2017دا باوکی ئاگادار کردووه‌ته‌وه، كه دەچێتە سووریا و پەیوەندی بە یەپەژەوە دەکات و باوکیشی رێگەی لێ نەگرتووە.
سه‌رچاوه: ئه‌نه‌فه، گارديانى به‌ريتانى
ئ.ر