تورکیا بۆ وەدەرنانی یەپەگە پەنا بۆ رووسیا دەبات

ئەنقەرە دەیەوێت لە مۆسکۆ پلانەکانی تەواو بکات

K24 – هه‌ولێر:

مەولود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو لە دانیشتنەکانی سوچی رووسیا، وەدەرنانی یەپەگە لە منبج و کۆبانێ لەگەڵ رووسیا باس دەکات.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵ 7، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند،تورکیا چاوەڕوانە یەپەگە لەو ناوچانەی حکوومەتی سووریای بۆ گەڕێندراوەتە بکشێتەوە.

راشیگەیاند، تورکیا نایەوێت یەک شەڕڤانی یەپەگە لە ناوچەی ئارام لە دوای وادەی ئاگربەستەکە ببینێت.

پێشتریش رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاندبوو، ئەوان کێشەی سوپای سووریا لەگەڵ رووسیا چارەسەر دەکەن.

ئەگەرچی ئاگربەستێکی پێنج رۆژی لە نێوان ئەمەریکا و تورکیا لە باکووری سووریا راگەیەندرا، بەڵام شەڕ و پێکدادان هەر بەردەوامە و خاڵەکانی ئاگربەستەکە هەر زوو شکێنران.

Reuters

H.J