واده‌ى سه‌ردانى شاندى كوردستان بۆ به‌غدا راگه‌يه‌ندرا
K24 – هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم كۆتاييهات و بڕياردرا رۆژى دووشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌يه شاندێكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا بكات.
ئه‌مڕۆ بەسەرپەرشتی سه‌رۆك بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان كۆبوونه‌وه‌ى شاندی دانووستاندکاری هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا ئه‌نجامدرا.
شاندى راسپێردراو بۆ دانووستانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پرسى سه‌ردانى شانده‌كه‌يان بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانى تاوتوێكرد.
له‌و باره‌يه‌وه، ماجید عوسمان، نوێنەری پێکهاتەی تورکمان لە شاندی دانووستاندکاری هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا رایگەیاند، "لە سەردانەکەماندا بۆ بەغدا لەسەر پرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆدەبینەوە".
هه‌روه‌ها گوتی: "لە کۆبوونەوەکانیاندا بە راشکاوی بە بەرپرسانی عێراق دەڵێن هەرێمی کوردستان بڕیاری سەربەخۆبوونی داوە".