كارمه‌ندانى ئيداره‌ى پێشووى ئه‌مريكا: تيمى تره‌مپ تواناى پاراستنى زانيارى نهێنيان نييه
K24 – هه‌ولێر:
كارمه‌ندانى پێشووى ئيداره‌ى ئه‌مريكا به ئاژانسى ئه‌سوشێيتد پرێسيان راگه‌ياندووه، تيمى سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ به شێوه‌يه‌كى پيشه‌ييانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زانيارييه نهێنييه‌كان ناكه‌ن.
ئه‌و كارمه‌ندانه باسيان له‌وه كردووه، نێردراوانى تره‌مپ سى دى تايبه‌ت به زانيارى نهێنيان له بانكى زانيارييه نهێنييه‌كان وه‌رگرتووه و به بێ هيچ مۆڵه‌تێك له ناو ژوور و بينا حكومييه‌كان ده‌ستاوده‌ستيان پێكردوون.
پێشتر له سه‌رده‌مى ئۆبامادا، سه‌رۆك بڕيارى دابوو, ياريده‌ده‌ره‌كانى هه‌ندێك زانيارى نهێنيان لێ قه‌ده‌غه بكرێت.
رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست بڵاويكردووه‌ته‌وه, سه‌رۆك تره‌مپ له كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا سێرگى لاڤرۆڤ زانيارى زۆر هه‌ستيار و نهێنى سه‌باره‌ت به داعش دركاندووه.